ڕێژنە میدیا
کۆمەڵێک خۆراک و خواردن هەیە کە سوودێکی باشی هەیە و گونجاو تەندۆوستن بۆ بەکتریای گەدە لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە کۆمەڵێک زانیاری لەسەر ئەم بابەتە
یەکەم: ئەوانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆبایۆتیک وەکو ماست و پەنیر.
لەوانەیە گفتوگۆیەک دروست بێ لەسەر ئەوەی شیر بۆ خراپە بەڵام ماست باشە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە هەندێ کەس شیر ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات بەڵام ماست کەمتر ئەوە دەکات و پڕۆبایۆتیکی هەیە کە وا دەکات دژی بەکتریای گەدە شەڕ دەکات.
دووەم: ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ
وەکو سێو و هەرمێ و شۆڤان؛ بە دوو شێوە هاوکارن ڕیشاڵەکان ترشی کەم دەکەنەوە و غازات ناهێڵن وە لەهەمان کاتدا یارمەتی چاک بوونەوە و کەم بوونەوەی برینەکە دەدات.
سێیەم: سەرچاوەی دەوڵەمەن بە ڤیتامین ئەی وەکو پەتاتە و سپێناغ و گێزەر و جگەری مانگا.
چوارەم: ئەوانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەکو بیبەر و فڕاولە و کێوی و بڕۆکڵی. ڤیتامین سی هەموو کات هۆکارە بۆ ساڕێژ بوونەوەی برین.
وەرگێڕانی دکتۆر کۆچەر شێخانی (مامۆستا لە زانکۆی کۆیەـ فاکڵتی پزیشکی)