تەندرووستی

ئەو خۆراکانەی بۆ پیاوان هاوشێوەی ڤیاگرا بەسوودە چین ؟

ڕێژنە میدیا

 

دكتۆری رووسی “بافڵ ئیسنبایف” كە پسپۆڕییەكەی لە دابەزاندنی كێشە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی وڵاتەكەی ئەو خواردنانە ئاشكرا دەكات كە یارمەتی پیاو دەدەن بۆ زیادبوونی ئارەزووی سێكسكردن بێ ئەوە زیان بە تەندروستیی مرۆڤ بگەیەنن.

بەپێی ئەو لێدوانەی ئەم پسپۆڕە رووسییە بۆ ئاژانسی “نۆڤستی” رووسی كردوویەتی، خواردنی بەری سنەوبەر یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی ئارەزووی سێكس لای پیاو، ئەمەیش بەهۆی بوونی ترشە ئەمینییەكان لە پێكهاتەیدا و هۆكارە بۆ ناردنی خوێنی زیاتر بۆ ئەندامی نێرینە.

یەكێكی تر لەو میوە و خواردنانەی كە دكتۆر “بافڵ” ئاماژەی پێ كردووە بریتییە لە شووتی، بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆر لە “سیترۆلین” كە لە جەستەدا دەگۆڕێ بۆ “ئەرگینین” و بەم هۆیەیشەوە كاریگەریی شووتی بە كاریگەریی “ڤیاگرا” ناسراوە.

لەلایەكی تریشەوە برۆكلی و سەوزەكان بە شێوەیەكی گشتی هۆكارن بۆ كەمكردنەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆرمۆنی “تێستێسرۆنین” كە ئەم هۆڕمۆنە بەرپرسی سەرەكییە لە بەرزكردنەوەی ئاستی ئارەزووی سێكسی لای پیاو.

زەیتی زەیتوون و گوێزی هیندی، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 سوود بە پیاو دەگەیەنن لەپێناو هەمان ئەو ئامانجەدا و لەلایەكی تریشەوە شوكولاتەی تاڵ و قاوەیش سوود بە پیاو دەگەیەنن، بە جۆرێك شوكولاتەی تاڵ یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی هەستی خۆشەویستی و قاوەیش پیاو دوور دەخاتەوە لە بێهێزیی ئەندامی نێرینەی پیاو لە كاتی سێكسدا.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button