ڕێژنە میدیا
بەڕێوەبەرایەەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بۆ مامەڵەی پاسپۆرت، هاووڵاتیان “نۆرەی ئەلیكترۆنی” وەربگرن و جەختیشدەكاتەوە، نرخی تێچوو 91 هەزار دینارە و ئەگەر نۆرەی ئەلیكترۆنی نەبێت نرخەكەی دەبێت بە 191 هەزار دینار.
بەڕێوەبەرایەەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی (حجز الالكترونی ) سكانی (QR) بکە ئەم بارکۆدەکە کارا ئەبێت و بەردەستە تاکو شوێنی حجز نامێنێت.
ڕاشیگەیاندووە، نرخی تێچووی پاسپۆرت ( ٩١،٠٠٠) دینارە ئەگەر ( حجز الكترونی ) ھەبێت، بەلام ئە گەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت پێویستە (١٠٠،٠٠٠) دینار رسومات زیادە بدیت و (٩١،٠٠٠) دینار تێچووی پاسپۆرتەکە، بەوەش کۆی گشتی ( ١٩١،٠٠٠) دینار دەکات، بۆیە باشترە ( حجزی الكترونی ) بکەیت ، تاکو تەنھا (٩١،٠٠٠) دینار بدەیت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر كات (موعد)ی دوای کاتژمێر ( ١٢)ی نیوەڕۆت ھەبوو دوو کاتژمێر پێش وەخت سەردان بکە ، بەڵام موعدی بەیانیان لە کاتی دیاریکراوی خۆی دابێت .
جەختیشی كردۆتەوە، تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری ڕەسەن ( اصلی ) دەکرێت ، واتە کار بە (صورالقیدی الكترونی، پێناسی باری شارستانی ، ڕەگەزنامەی عیراقی) ناکرێت.