کوردستانهەواڵ

لە گوندێکی سەربە سلێمانی :مرداربونەوەى بەکۆمەڵى ئاژەڵ رویداوە

ڕێژنە میدیا

 

لەسەر شەقامى 100 مەترى شارى سلێمانى بەرەو گوندى ناوگردان، مرداربونەوەى بەکۆمەڵى ئاژەڵەکان رویداوە و سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکات  ئاوى پیسى پاشماوەى کارگەکانیان خواردوەتەوە.

دانیشتوانى نزیک لەو ناوچەیە ڕایانگەیاند  لە مرداربونەوەى بە کۆمەڵى ژمارەیەکى زۆر مانگا و ئەسپى ناوچەکەیان نیگەرانن و هۆکارەکەشی بەهۆی پیسبونی ژینگەی ناوچەکەیان بەهۆی پاشماوەی کارگەکان دەگەڕینەوە .

لە ئیستادا  بۆنێکى ناخۆش تەواوى ناوچەکەى تەنیوە و بەشێک لە ئاژەڵەکان بەهۆى ئەوەى ماوەیەکى زۆرە مرداربونەتەوە بەتەواوەتى لاشەیان شی بوەتەوە.

سەرچاوەیەک بۆ ماڵپەرەکەمان ڕایگەیاند : ئەو ئاژەڵانە بۆ خواردنەوەى ئاو پەنایان بردوە بۆ خواردنەوەى ئاوى ئەو چەمانەى لە ناوچەکەوە نزیکن و ئەو ئاوانەیان خواردوە، بەڵا ئاوى چەمەکان بەهۆى پاشماوەى کارگەکانى ئەو ناوچەیەوە پیس بوە و بوەتە هۆى ژەهراویبون و مرداربونەوەى ئاژەڵەکان.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button