کۆمەڵایەتی

باوترین هەڵەی خانمان ئەمانەن کە لە سەرەتای دروستكردنی پەیوەندیدا ئەنجامی ئەدەن

ڕێژنە میدیا

 

لە سەرەتای دروستكردنی هەر پەیوەندییەكدا، هەمو شتێك زۆر جوان و درەوشاوەیە لە پێش چاوت، بە چاوی خۆشەویستییەوە لە بەرامبەرت و رەفتارەكانی دەڕوانیت، هەربۆیە دەكرێت هەندێك رەفتار و هەڵسوكەوتی كە پێویستی بەوەیە ئاڵای سوری بۆ دابنێیت، پشتگوێی دەخەیت، ئەمەش دواتر پەشیمانت دەكاتەوە.

سێ هەڵەی گەورە هەیە كە خانمان لە سەرەتای دروستكردنی پەیوەندییەكدا دەیكەن.

1. متمانەكردن
هەر كەسێك كە دێتە ژیانتەوە، تا ئەوكاتەی بە باشی دەیناسیت و لێی دڵنیا دەبیتەوە، پێویست نییە متمانەی پێبكەیت، باشترە چاوەڕێ بكەیت تا كەسەكە دەتوانێت خۆیت بۆ بسەلمێنێت یان تۆ دەتوانیت هەڵوێستەكانیت بۆ دەربكەوێت و لێی دڵنیابیتەوە كە شایەنی متمانەپێكردنە یان نا، بە زویی هەمو زانیارییەكی خۆتی بۆ مەدركێنە.

2. هاوسەرگیری
خانمان لە یەكەمین مانگی پەیوەندییەكەیان پەلەی هاوسەرگیرییانە، وە لە هاوسەرگیریش پەلەی منداڵیانە، باشترە لەم پەلەكردنە دوربكەویتەوە، چونكە سروشتی مرۆڤ وایە كاتێك لەبارەی كەسێكەوە دڵخۆشە و خۆشیدەوێت، هەڵەكانی نابینێت، هەربۆیە تا كەمێك كات تێدەپەڕێت و بەرامبەرەكەت دەناسیت، پەلەی هاوسەرگیری مەكە، لە هاوسەرگیریش پەڵەی منداڵ مەكە.

3. گومانكردن
پێویستە بزانیت ئاساییە لە پەیوەندیدا هەستەكانت دەربڕیت كە غیرە لە بەرامبەرەكەت دەكەیت، بەڵام گومانكردنی زۆر ئەو پەیوەندییە لەناودەبات، كاتێك هەست بە دڵنیایی ناكەیت لەگەڵ بەرامبەرەكەت، باشترە هەستەكانتی بۆ رون بكەیتەوە، نەك گومانی زۆر و بەردەوام بكەیت و لە دڵی خۆتدا بیهێڵیتەوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button