ڕێژنە میدیا
زۆرجار ئامۆژگاری دەکرێت کە پژمین رانەگریت، بەڵام ئایا لە ڕاستیدا ڕاگرتنی پژمین مەترسیدارە یان نا؟ لێرەدا راستی بابەتەکە دەخەینەڕوو.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” healthlife” دا ئاماژەی پێکراوە کە پزیشکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بە شێوەیەکی گشتی پژمین رانەگریت، هەرچەندە مەترسییەکانی سەرکوتکردن و ڕاگرتنی پژمین کەمن، بەڵام لە چەند روویەکەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
ئەم شتانەی خوارەوەش لەنێو ئەو شتانەدان کە ڕەنگە لە ئەنجامی ڕێگەنەدان بە پژمینەوە ڕووبدات:
١. زیان بە خوێنبەرەکانی چاو و لووت دەگەیەنێت.
٢. زیان بە گوێچکە دەگەیەنێت.
٣. ڕەنگە خوێنبەربوون لە مێشکدا ڕووبدات.
٤. دروسبوونی ئازاری قوڕگ یان مل.
بە وتەی دکتۆر لانگۆن لە زانکۆی نیویۆرک، جەستەمان بە پاڵنانی هەوا بە زۆری لە ڕێگەی لووت و دەمەوە، یارمەتیدەرمانە بۆ دەرکردنی میکرۆب لە سیستەمی هەناسەدانماندا، بەم شێوەیە ڕزگارمان دەبێت لەو میکرۆبانە و دەمانپارێزێت بە لابردنی ئەو مادانەی کە هۆکاری هەستیارین.