ڕێژنە میدیا
خانەوادەی دکتۆر دانیا عادل ڕایانگەیاند کچەکەیان لەلایەن هێزێکی دەمەکدارەوە لە سلێمانی رفێندراوە , بەبێ ئەوەی پێشوەختە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان بۆ بچێت و هۆکارەکەی بزانن .
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند کەیسی ئەم کەسە لای ئیمە نیە و ئیمە دەستگیرمان نەکردوە
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند لەلایەن هیچ هێزێکی ئیمەوە ناوبراو دەستگیر نەکراوە و هیچ فەرمانێکمان پێنەکراوە لە ئیستادا بۆ دەسگیرکردنی ناوبراو ئەو هێزەی دەسگیری کردوە ئاسایش نەبوون .
ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە ١٠ تەموز دایكی د. دنیا عادل بڵاویکردەوە کە هێزێکی دەمامکدار کچەکەیان بە ناوی بافڵ تاڵەبانیەوە هەڕەشەیان لێکراوەو لە ماڵەوەیان کچەکەیان رفاندووە.
دایكی د. دنیا عادل وتوویەتی ” هێزێكی دەمامكدار بەناوی بافڵ تاڵەبانیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هاتوونەتە شوقەكەی و د. دنیایان بردووە، چەند جارێكە بەنامەو تەلەفۆن بەناوی بافڵ تاڵەبانیەوە هەڕەشەمان لێدەكەن، ئەو كەسە چەند جارێكە هەڕەشە دەكات، بەڵام كچەكەمان نەچووەتە ژێر بار، دوو هەفتەیە لە ترسا نەچووە بۆ دەوام.
دایکی دەشڵێت” کێشەی لەگەڵ کوڕێکدا هەیە و هەڕەشەی لێدەکات”.
د. دنیا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوەو، بەپێی مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکراوە.
باوکی دەڵێت ” کچەکەم دوای ئەوەی هێزە دەمەمکدارەکە رفاندویانە گوایە لە فەرماندەیی دەستگیرکراوە”.
باوکی دەڵێت” ماوەیەک لەمەوبەر دوو رۆژ گیراوە”، ئەمیش داوامان تۆمارکردووە، بەلآم کەسیان دەستگیرنەکردووە”.
تا ئێستا هیچ هێزێکی ئەمنی باڵادەستی سلێمانی لەسەر رفاندنی و هیچ کەسێک لە بەرپرسانی شارەکەو حزبی هیچیان بڵاونەکردۆتەوە کە هۆکاری دەسگیرکردنەکەی دکتۆرە دنیا عادل چیە .