ڕێژنە میدیا
دڵپیسی یەكێكە لەو رەفتارانەی خانمان رقیان لێدەبێتەوە لە پیاواندا، زۆركات هۆكارە بۆ تێكچونی پەیوەندییەكان و تەنانەت خۆشەویستی لەناودەبات.
حهوت هۆكار لە پشتی دڵپیسی پیاوانەوەیە، كە ماڵپەڕی bonobology خستویەتییەڕو.
1. كەوتنە داوی خۆشەویستی
بەشێوەیەكی گشتی پیاوان كە دەكەونە داوی خۆشەویستیی، “غیرە دەكەن” لە خۆشەویستەكەیان، ئەم جۆرەیان تەندروستە و دڵپیسییەكی زۆر كەمە، كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكە دروست ناكات، تەنها بەوشێوەیەیە كە حەز دەكات خۆی گرنگیی بە خانمەكەی بدات.
2. هەست بە پارێزراوی ناكەن
ئەم جۆرەیان حەز ناكەن تەنانەت خانمەكەی قسە لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانی بكات، دەیەوێت خانمەكەی تەنها و تەنها بۆ خۆی بێت، كێشە دروستدەكات ئەگەر خانمەكەی قسەی ئاسایی لەگەڵ كەسێكی دیكە بكات، ئەمەش كاتێك رودەدات كە پیاوەكە هەست ناكات كەسێكی باش بێت، هەربۆیە دەیەوێت خۆی دڵنیابكاتەوە خانمەكەی پەیوەندی لەگەڵ هەمو كەسێك بپچڕێنێت، بۆئەوەی هەست نەكات كەسێكی لەو باشتر هەیە.
3. گومانكردن لە خۆی
ئەو پیاوانەی بەردەوام گومان لە خۆیان دەكەن، هەست دەكەن نرخیان نییە لەو پەیوەندییەدا، هەربۆیە دڵپیسی دەكەن، كاتێك هەست بە بێ دەسەڵاتی خۆیان بكەن، هەوڵ دەدەن بەو كارە ئازاری بەرامبەرەكەیان بدەن و پێیانبڵێن توانامان هەیە.
4. كەمیی متمانەبەخۆبون
ئەو پیاوانەی متمانەیان بە خۆیان نییە، زۆركات تێناگەن بۆچی خانمەكەی ئەوی هەڵبژاردوە و پێیوایە شایەنی ئەو خانمە نییە، وابیردەكاتەوە خانمەكەی رۆژێك بەجێیدەھێڵێت، هەربۆیە دڵپیسی دەكات و هەوڵدەدات ئەو خانمە لە هەمو كەسێك دوربخاتەوە.
5. دەیەوێت بگونجێیت لەگەڵیدا
ئەو پیاوانەی دەیانەوێت بەرامبەرەكەیان ناچار بكەن خۆشیانبوێن، لەگەڵیدا بن و بەردەوامی گرنگییان پێبدرێت، لە ڕێگەی دڵپیسییەوە هەوڵدەدەن ئەم ئامانجە بگەن و پێیان وایە ئەمە رێگە راستەكەیە.
6. سەركەوتنی خانمەكە بێزاری دەكات
كاتێك خانمەكەی لە پیشەكەیدا سەركەوتوە و بەردەوام پلەی بەرز بەدەست دەهێنێت، پێی وایە خانمەكەی چیتر ئەوی ناوێت و كەسانی سەركەوتوی وەكو خۆی هەڵدەبژێرێت و خیانەتی لێدەكات، ئەمەش دڵپیسی دروستدەكات.
7. خۆی كەسێكی بێ متمانەیە
كاتێك پیاوان خۆیان بەردەوام تەماشای خانمی دیكە دەكەن، یان هەوڵدەدەن پەیوەندییان لەگەڵ دروستبكەن و خیانەت دەكەن، پێیانوایە خانمەكەی خۆشیان هەمان كاردەكات و ئەمەش گومانیان لا دروستدەكات.