ئابووریکوردستانهەواڵ

هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی وانەبێژ شایستە داراییەکانیان وەردەگرن

ڕێژنە میدیا

 

هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی (نیسانی) ئەمساڵ دابەشدەکرێت.

عەلی ڕەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند” ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ دابەشدەکرێت و لە پەروەردەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و خوێندنی کوردی لە کەرکوک و شنگال دەستپێدەکات”.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٥ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە کە مووچەی مانگانەیان لە نێوان ٢٥٠ هەزار بۆ ٤٠٠ هەزار دیناردایە.

ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لە نێوان (٢٥٠ – ٣٥٠)هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش (٢٥٠ – ٤٠٠) هەزار دینار خەرجدەکرێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button