جیهانهەواڵ

دادوەرێک سکاڵا دژی دادگا تۆمار دەکات و خانەنشینی ڕەتدەکاتەوە

ڕێژنە میدیا

 

دادوەرێکى تەمەن 97 ساڵى ئەمەریکى، سکاڵاى بەرامبەر دادگاى وڵاتەکە تۆمار کردوە و دورخستنەوەى لە کار بەهۆى تەمەنییەوە رەت دەکاتەوە، جەختیشى کردوەتەوە کە ئامادەنییە ئەو سکاڵایە بدۆڕێنێت و بەردەوام دەبێت تا جارێکى دیکە وەک دادوەر دەستبەکار دەبێتەوە.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە؛ بۆلین نیومان، ناوى ئەو دادوەرە ئەمەریکیەیە، بەهۆى ئەوەى تواناى جەستەیی و بڕیاردانى بەهۆى تەمەنییەوە لەدەستداوە، لە کارەکەى دورخراوەتەوە.

ئەم دادوەرە تانەى لە بڕیارى راگرتنى لە کارەکانى داوە لەلایەن دادگاى تێهەڵچونەوەى ئەمەریکاوە و وتویەتى: ئەو بڕیارەى ساڵى 1980 دەرچوە بە ناوى “رەفتارى دادوەرى و یاساى رێگریی” پێچەوانەى دەستورى وڵاتەکەیە، بەڵام ئەم تانەیەى نیومان لەلایەن دادوەرى دادگاى ناوچەى ئەمەریکاوە رەتکراوەتەوە، بەوەى ئەو یاسایە پێشێلى دەستورى نەکردوە.

گریگ دۆڵن، کە پارێزەرى دادوەرە بەتەمەنەکەیە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە وازناهێنن و جارێکى دیکە تانە لەو بڕیارەى دادگا دەدەنەوە و نیومان دەگەڕێننەوە بۆسەر کارەکەى.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button