ڕێژنە میدیا
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەدەرەوەی وڵات هاوڵاتییەکی کوشتبوو
ئەمڕۆ ٩/٧/٢٠٢٤ پۆلیسی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بە دەسگیر کردنی تۆمەتبارێک کرد کە لە وڵاتی فەڕانسا کەسێکی کوشتبوو لەکاتی گەڕانەوەی لەسەر خاڵیکی سنوری کوردستان دەستگیر کرا .
دوای ئه‌وه‌ی له به‌رواری (24/2/2023) هاوڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی (هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د مارف) له‌دایكبووی 1989 له‌جه‌نگه‌ڵه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا كوژرا، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی سكاڵای یاساییان تۆماركرد له‌دژی تۆمه‌تبار (ڕ، ح، ح) له‌دایكبووی 1985.
پاش ڕێكخستنی په‌ڕاوی لێكۆڵنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبارو وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، تۆمه‌تبار له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌زای زاخۆ ده‌ستگیركرا.
له‌ئێستادا تۆمەتبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادان له‌نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوشتنی سلێمانی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.