کوردستانهەواڵ

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ : له‌م رۆژانه‌دا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت

ڕێژنە میدیا

 

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت و له‌م رۆژانه‌دا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ته‌مموزی 2024، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هه‌رێم لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان دەرباری گرفتی دابەشنەکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند، “دەبێت ئەمڕۆ لیژنەی وردبینی بەغدا سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 بکات و دڵنیاشم لەم یەک دوو رۆژەدا کێشەی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر دەبێت”.

سەبارەت بە هێرش و لەشکرکێشییەکانی تورکیاش لە ناوچە سنوورییەکان، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، “هیوادارین ئەو شەڕ و پەلامارانەی لە ناوچە سنوورییەکاندا هەن نەبنە هۆی ئەوەی خەڵکی مەدەنی زۆر تیابچێت و بەزوویی کۆتایی بێت”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری پێشمەرگە باسی لە پرسی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند، “توانیومانە زاڵ بین بەسەر بەشێکی زۆری گرفتەکانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا، بەڵام کاتیشی دەوێت”.

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button