تەندرووستی

بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستەی منداڵەکەت ئەم هەشت ئامۆژگاریە ڕەچاو بکە

ڕێژنە میدیا

 

باشترین شت بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستەی منداڵەکەت دوورخسنتنەوەیەتی لە هەندێک خووی خراپ و وا لێبکەیت زیاتر سەوزەوات بخوات، خەوی باشتر بکات و بە رێکوپێکی دەستەکانی بشووات.

ماڵپەڕی ئەل- عەین، لە بابەتێکدا  هەندێک ئامۆژگاری خستووەتەڕوو بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستەی منداڵەکەت، کە ئەمانەن:

– کەمکردنەوەی خواردنە پڕ شەکرەکان و مادە گازییەکان.

– شتنی دەست و ددانەکان بەشێوەیەکی رێکوپێک.

– بەبێ راوێژکردن بە پزیشک نابێت دەرمان بخورێت.

– خواردنەوەی بڕێکی باش ئاو لە رۆژێکدا.

– دوورخسنتنەوەی منداڵەکەت لە کەسێکی جگەرە کێش.

– یارمەتی بدە سیستەمێکی خۆراکی تەندروست پەێرەوبکات.

– وای لێبکە بڕێکی باش بخەوات.

– رێگەی بدە وەرزش بکات.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button