ڕێژنە میدیا
چای سەوز بەهۆی سوودە زۆرەکانی تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە، یارمەتی پاراستنی سیستەمی بەرگری تەندروست دەدات، یارمەتی گۆڕانی باری دەروونی دەدات، لە کێشەکانی پووک دەتپارێزێت لە کاتی دووگیانیدا، بهڵام ئایا خواردنهوهی ئهم چایه لهماوهی دووگیانیدا ڕێگهپێدراوه؟ دكتۆره سانا پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ئافرەتان و نەشتەرگەری ئافرەتان و منداڵبوون لهم بابهتهدا وهڵامێكی دروستی ئهم بابهته دهداتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت”لە کاتی دووگیانیدا چای سەوز بخۆیتەوە بە مەرجێک پابەند بیت بە 3 کوپ یان كهمتر لە ڕۆژێکدا،ههتا کەمتر بخۆیتەوە باشترە، ئەمە چای ڕەشیش دەگرێتەوە.”
1- دهبێت بزانیت كه چای سەوزیش کافاینی تێدایە.
2- زۆر بوونی کافاین دەبێتە هۆی مەترسی لەبارچوون، منداڵی کەم کێشی لەدایک بوون، یان پێشوەخت لەدایک بوون.
3- زۆر خواردنی چای سەوز کاریگەری لەسەر هەڵمژینی ترشی فۆلیک لە جەستەت هەیە لە کاتی دووگیانیدا، ئەمەش دەتوانێت منداڵەکەت بخاتە مەترسییەوە بۆ تووشبوون بە کەموکوڕی لە بۆری دەمار و مێشك بەتایبەتی لە ماوەی 12 هەفتەی یەکەمی دووگیانیدا.
4- چای سەوزیش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەت كهمتر لە هەڵمژینی ئاسن، ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی کەمخوێنی لە کاتی دووگیانیدا.
– ئەگەر لە کاتی دووگیانیدا بڕیارت دا چای سەوز بخۆیتەوە، هەمیشە دڵنیابە لەوەی چای سەوزە و چای گیایی نییە.